12 پەرلەمانتاری پێشوو: جارێكی دیكە دەسەڵات پەنای بردەوە بەر سزادانی ئازادیخوازان

12 ئەندام پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن، جارێكی دیكە لە بەرگی یاسادا، دەسەڵات پەنای بردەوە بەر سزادانی ئازادیخوازان.

لە راگەیەندراوێكدا بۆ رای گشتی 12 ئەندام پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایانگەیاند، بەداخەوە، جارێكی دیكە و لە بەرگی یاسادا، دەسەڵات پەنای بردەوە بەر سزادانی ئازادیخوازان و هەر لە زینداندا چوار ساڵی تر سزای زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانی، رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادیناندا سەپاند.

دەشڵێن، “پێویستە دەسەڵات و لایەنەكانی دەسەڵات لەو راستیە تێبگەن كە خەڵكی كوردستان چۆك بۆ ستەم و چەوسانەوە دانادات و لەبەردەم گەندەڵی و ناعەدالەتی و شكستی حكومڕانیدا بێدەنگ نابێت”.

بۆیە لە بری بیركردنەوە لە بێدەنگكردن و گرتن و سزادانی رۆژنامەنووس و چالاكوان و ئازادیخوازان، پێویستە بیر لە گۆڕانكاریی ریشەیی لە شێوازی حكومڕانی بكەنەوە كە بووەتە هۆی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان و دواخستنی هەڵبژاردن و شێواندنی ناوبانگی هەرێمی كوردستان لە ناوخۆو دەرەوە و بێ متمانەبوونی دامەزراوەكان، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

داواش لە دادگای پێداچوونەوە دەكەن كە سزای شێروان شێروانی هەڵبوەشێنێتەوە و لەم دۆسیەدا دادگەریی بەدیبهێنێت.

راگەیەندراوەكە لەلایەن پەرلەمانتارانی پێشوو (عەلی حەمەساڵح، عومەر گوڵپی، دابان محەمەد، شێركۆ جەودەت، شیرین ئەمین، ئەبوبەكر هەڵەدنی، دیاری ئەنوەر، سەرچنار ئەحمەد، هەڵز ئەحمەد، شایان عەسكەری، ئیسماعیل سگیری و ئاشنا عەبدوڵڵا) بڵاوكراوەتەوە.

پێنجشەممەی رابردوو دادگای هەولێر سزای چوار ساڵ زیندانی دیكەی بەسەر چالاكوان شێروان شێروانی-دا سەپاند، بەتۆمەتی واژووكردنی داواكارییەك لە جیاتی یەكێك لە هاوەڵانی پێشووی زیندانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share