بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی، بڕیاری نەکوژاندنەوەی کارەبای نیشتمانیی بۆ ماوەی سێ رۆژ ژمارەیەک لە گەڕەکەکان ناگرێتەوە.
غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بۆ تێستکردنی کارەبای سنوورەکە کارەبای نیشتمانیی ناکوژێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە گەڕەکەکانی کوردسات، چوارچرا، بەشێکی راپەڕین ئەوبەری فڕۆکەخانە، هوانە بۆ تانجەرۆ، پرۆژە نیشتەجێبووەکان ناگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، 80-85% ی گەڕەکەکان و هەموو ئەوانەی لە رابردوودا وێستگەکانیان کێشەیان هەبووە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.