چرۆ حەمە شەریف: دوای جەژن هەڵەبجە دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین دوای جەژنی رەمەزان هەڵەبجە ببێتە 19یەمن پارێزگای عێراق”.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەوڵماندا پێش 16ی ئازار دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بچێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت چونکە تەنها دەنگدانی کۆتایی ماوە، بەڵام لەبەر ئەوەی شیعەکان دەوام ناکەن و بەو هۆیەوە رێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواونابێت ناتوانین ئەو کارە بکەین”.

باسی لەوەشکرد، “پێشبینیدەکەین دوای جەژنی رەمەزان هەڵەبجە ببێتە 19یەمین پارێزگای عێراق و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share