توێژینەوەیەک: پیاوانی خێزاندار زیاتر قەڵەودەبن

تیمێکی زانایانی پۆڵەندی لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەریی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستی جەستەیی کرد، بە بەکارهێنانی داتای گشتگیر بۆ شیکردنەوەی پەیوەندیی نێوان باری هاوسەرگیری و گۆڕانی کێش.

زاناکان داتاکانی نزیکەی دوو هەزار و 500 کەسیان شیکردووەتەوە کە 35%یان کێشی تەندروستیان هەبووە، 38% کێشیان زیاد و 26%یان قەڵەو بوون.

زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە پیاوانی خێزاندار 3.2 هێندەی پیاوانی بێ هاوژین ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە لە بەرامبەردا توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی روونی لەنێوان هاوسەرگیری و قەڵەویی لە خانماندا نەدۆزیوەتەوە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوی لە نێوان پیاوانی خێزانداردا بەڕێژەی 62% زیادیکردووە.

دکتۆر ئەلیچا چیچا-میکۆلاجچیک، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە لە پەیمانگای نیشتمانیی دڵ لە وارشۆ روونیکردەوە، “تەمەن و باری هاوسەرگیری رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە مەترسیی زیادبوونی کێش یان قەڵەوی لە گەورەکاندا، بەبێ گوێدانە رەگەز”.

ئەم توێژینەوەیە درێژکراوەی لێکۆڵینەوەکانی پێشووە بەوپێیەی ئاشکرایدەکات، رەنگە هاوسەرگیری کاریگەری لەسەر کێشی هاوسەرەکان هەبێت، بەپێی توێژینەوەیەکی چینی کە ساڵی رابردوو ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە هاوسەرەکان لەماوەی پێنج ساڵی یەکەمی هاوسەرگیریدا کێشیان زیاددەکات، بەهۆی زیادبوونی کالۆری و کەمبوونەوەی ئاستی چالاکیی جەستەیی، دەرکەوتووە پیاوان دوای هاوسەرگیری کێشیان بەڕێژەی زیاتر لە 5.2% زیاددەکات.

قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، وەک شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share