له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار-كفری، چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و چوار خوێندکار ی دیکە و مامۆستایەک لەگەڵ شۆفێری مینی پاسەکە برینداربوون.
سامان عه‌لی، وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ مینی پاسێکی خوێندکاران له‌سه‌ر رێگا‌ی سه‌ره‌كیی كه‌لار – كفری نزیك گوندی حه‌سیره، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا، بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و چوار خوێندکاری دیکە و مامۆستایەک لەگەڵ شۆفێری مینی پاسەکە برینداربوون.
باسی لەوەش کرد، سێ لە بریندارەکان رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کراون، یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، خوێندکارەکان بۆ گەشتی زانستی لە قەزای کەلار بۆ کفری رۆیشتوون، سەرجەمیان لە رەگەزی مێن.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان: مینی پاسێک وەرگەڕا و چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا