کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەهۆی ناڕازیبوونی فراکسیۆنی یەکێتی لە بڕگەی کۆتایی، کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە دەستپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “بەپێی ئەو دەسەڵاتە رەها و بێ مەرجەی لە بڕگەی سێیەم لە ماددەی 18 وەک سەرۆکی پەرلەمان، پێمدراوە، لە دیاریکردن و دواخستن وکۆتاییهێنانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بڕیارمدا کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی دیکە دوابخەم”.

باڵامبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ بەهۆی ناڕەزایەتی فراکسیۆنی یەکێتی لەو بڕگەیەی بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ و بەبێ ئاگاداری سەرۆکی پەرلەمان زیادکرابوو، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دواخست”.

وتیشی،”بەم کارەی ئەمڕۆ نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمان سەلماندیان نوێنەری تەنها حزبێکی دیاریکراون نەک پێکهاتەیەکی کوردستان”.

هاوکات کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وتی، “کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بەو شێوەیە نایاساییە، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێنا”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: شەوی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر سنووری کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (23:05)…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵەوە ڕوونکردنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدات و ڕایگەیاند، بەرهەمی ئامادەییەکانی…
Total
0
Share