بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان بەڕێزان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكەم و ئەمە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزكردنی پێكەوەژیان و كاری هاوبەش لە سوریای نوێدا.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، ئەمە ئاڕاستە دروستەكەیە، كە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانكرد و كارمان بۆ كرد.

سەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “ئەم هەنگاوە كە مافی گەلەكەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێكهاتەكان دەپارێزێت، هیواداراین سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ بوونیادنانی وڵاتێكی دیموكراتی و گەل پەسەند كە دەستوور بنەمای كاركردن و هاوبەشی بێت.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەكانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەكەم لەپێناو بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: هیچ ساڵێك حكومەتی عێراق پابەند نەبووە بە خەرجكردنی پشكی هەرێم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ ساڵێك حكومەتی عێراق پابەندنەبووە بە خەرجكردنی پشكی هەرێمی كوردستان. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

بەشدار حەسەن: ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە

بەشدار حەسەن، یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی حوكمدراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار ئازادكرا و ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە…
Total
0
Share