کۆبوونەوەیەک لەبارەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق ئەنجامدرا

دوای داخستنی بۆ نزیکەی ساڵێک و هەشت مانگ، دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق یەکێک بووە لە تەوەرەکانی گفتووگۆی نێوان قاسم ئەعرەجی و یۆرگن لێندسترۆم.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و یۆرگن لێندسترۆم بەڕێوەبەریی کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەربارەی چەند پرسێک ئەنجامدرا، لەوانە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق.

ئاماژەیان بەوەشدا، تەوەری گفتووگۆکان دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی عێراق و سوید و رێگاکانی پەرەپێدانی سیاسیی و ئابوری هەردوو وڵات بەڕێوەچووە، هەروەها کردنەوەی باڵیۆزخانەی سوید لە شاری بەغداد یەکێکی دیکە بووە لە تەوەری گفتووگۆکانی نێوانیان.

هاوکات، دوبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق لە کاتێکدایە، کە لەمانگی تەمووزی ساڵی 2023دا بەهۆی زۆربوونی ناکۆکی و ناڕەزایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گرژییەکانی شەقامی عێراقییەوە، سوید بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو چەند دەرئەنجامێکی خێرای هەبووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە سوودێکی زۆری بۆ بوژاندنەوەی…
Total
0
Share