کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە سەنتەری شارەکان باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ پێشبینیدەکرێت لە سەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەی کورتخایەن، رێژەی داباران لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما، لە ناوچە شاخاوییەکان بەگشتی نزمدەبێتەوە بە نزیکەی (2–4) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەشەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتی هەرێم، پاشان ئاسمان بەرەو نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی ئێوارە، کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share