لە ئوردن کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی لەبارەی سوریاوە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەمەمە، ئوردن میوانداریی کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سوریای کرد بە بەشداریی تورکیا، سوریا، عێراق و لوبنان بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و فەرماندەکانی سوپا و سەرۆکی هەواڵگری بەڕێوەچوو.

ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، “ئاسایش و سەقامگیریی سوریا بەشێکی دانەبڕاون لە سەقامگیریی ناوچەکە”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا وتی، “کۆبوونەوەکە هەڵوێستی یەکگرتووی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش پشتڕاستکردەوە، ئێمە پشتیوانیی سوریا دەکەین بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەدەستبهێنێت”.

چەند رۆژێکە گرژییە ئەمنییەکان لە کەناراوەکانی سوریا پەرەیان سەندووە، بەتایبەتی لە شارەکانی تەڕتوس و لازقییە، کە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەت و گروپە چەکدارەکان سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. مورشید خەزنەوی: کوردبوون ئەرکێکی پیرۆزە و قەدەری ئێمەیە

مامۆستایەکی ئایینیی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، کوردبوون ئەرکێکی پیرۆزە و قەدەری ئێمەیە. د. مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینیی رۆژئاوای کوردستان،…
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share