ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی بەندەر عەباس 700 کەسی تێپەڕاند

چەند کاتژمێرێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەر عەباس تێپەڕبووە، هەتا ئێستا بڵێسەی ئاگر لە ئاسمانی ناوچە دەبینرێت، ژمارەی قوربانییانیش روویان لە بەرزبوونەوە کردووە.

تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورەی لە بەندەرەکە دروستکردووە، چەندین تەقینەوەی دیکە روویانداوە، هەرچەندە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
ئاشکراشیکرد، ژمارەی قوربانیانی رووداوەکە گەیشتووەتە 712 کەس، چەندین کەس بێسەروشوێن بوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی ئێران داوایکرد، بەمەبەستی بەخشینی خوێن هاوڵاتییان روو لە بنکە تەندروستییەکان بکەن و بە هانای بریندارانەوە بچن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share