وادەی نمایشكردنی فیلمە نوێیەكەی جیمس بۆند ئاشكراكرا

پاش ئەوەی چەند جارێك نمایشكردنی فیلمە نوێیەكەی جیمس بۆند دواخرا، ئێستا جارێكی دیكە كاتە نوێیەكەی نمایشكردنی ئەو فیلمە دیاریكرایەوە.

بڕیاربوو فیلمە نوێیەكەی جیمس بۆند بە ناوی (No Time to Die) كات نییە بۆ مردن، لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 نمایش بكرایە، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە دواخرا بۆ تشرینی دووەمی هەمان ساڵ، لەو كاتەشدا نمایش نەكرا.

بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە لە پەڕەی فەرمیی جیمس بۆند-ەوە ئاشكرایان كردووە، فیلمەكە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ نمایش دەكرێت.

بەرهەمهێنانی فیلمە نوێیەكەی جیمس بۆند، نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی كۆكردنەوەی داهاتی فیلمە سینەماییەكان هۆڵەكانی سینەما بوون، بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ئەو كەرتە زیانی گەورەی پێگەیشتووە و چەندین فیلمی دیكەش هاوشێوەی جیمس بۆند نمایشكردنیان دواخراوە.

بابەتی پێشتر

بەهای نەوتی خاو دابەزی

بابەتی دواتر

کازمی: ڕێگەنادەین دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنی خوێندنگەکانی فەڕەنسا بەردەوامە

وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا رایگەیاند، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە مێروویەکەوە حەوت خوێندنگەمان داخست”. گابرێل ئاتال، وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share