سەرۆکی سوریا: رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو چاوەڕوانکراو بوون

سەرۆکی کاتی سوریا رایگەیاند، ئەو رووداوانەی ماوەی چەند رۆژێکە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە چاوەڕوانکراوبوون، جەختیشیکردەوە، پێویستە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بکرێت.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی بەیانی لە وتارێکدا کە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی دیمەشقدا پێشکەشیکرد رایگەیاند، ئەوەی روودەدات ئالنگاری چاوەڕوانکراو بوون، دڵنییتان لەبارەی مانەوەی وڵاتەکە دەدەینێ.

وتیشی، پێویستە پارێزگاری لە یەکێتیی نیشتمانیی و ئاشتیی ناوخۆیی بکرێت، دەتوانین بەیەکەوە لەم وڵاتەدا بەپێی پێویست لەم وڵاتەدا بژین.

ماوەی چەند رۆژێکە شەڕی نێوان عەلەوییەکانی سوریا و سوپای سوریا و چەندین گروپی نزیک لەحکومەتی کاتی سوریا لە لازقییە بەردەوامە و بەپێی دوایین ئاماری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا نزیکەی هەزار کەس بوونەتە قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: ئەو کەشتییانەی ڕێنماییەکان جێبەجێ ناکەن ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە

سوپای ئێران، ڕایگەیاند، ئەو کەشتییانەی ڕێنماییەکان جێبەجێ ناکەن ڕووبەڕووی سزای یاسایی و سەربازی دەبنەوە. هێزی دەریایی سوپای ئێـ.ـران،…
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
Total
0
Share