بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەمڕۆ شەممە بڕیاربوو یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی رەمەزاندا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخرا، بەڵام دواتریش هەر نەتوانرا رێژەی یاسایی تەواوبکرێت و بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا.
شەوی رابردوو فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا و سادیقون، بڕیاریاندا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆت بکەن تا ئەو کاتەی یاسای حەشدی شەعبی دەکرێتە بەرنامەی کارەوە.