ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

لەسەر ڕێگەی کەلار – کفری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری لە قەزای کفرییەوە بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، بەرامبەر گوندی حەسیرە وەرگەڕاوە و بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 1985ـە، برینداربوو.

ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕوودانی و بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامادەین هەموو ئاسانكارییەك پێشكەشی كۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە…
Total
0
Share