نەوت 120 دۆلاری تێپەڕاند

 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سەروو 120 دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لە دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، لەکاتێکدا جیهان  چاوەڕێی دوایین بڕیاری یەکێتیی ئەوروپایە سەبارەت بە سزا خستنەسەر کەرتی نەوتی ڕوسیا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووە بۆ 120.6 دۆلار، نرخەکەی بە بڕی 80 سەنت و ڕێژەی 67% بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 116.22 دۆلار و نرخەکەی بەبڕی 1.15 دۆلار و ڕێژەی 1% بەرزبووەوە.

بڕیارە یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە گفتوگۆ لەبارەی شەشەم هەنگاوی سزادانی ڕوسیا بکات بەهۆی هێرشی بۆسەر ئۆکرانیا، هەر بڕیارێکیش بۆ سزادانی کەرتی نەوتی ڕوسیا بەتوندی کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت و نرخەکەی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون…
Total
0
Share