ئامادەکاری بۆ هەڵدانەوەی یەکێک لە گەورەترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکرێت

ئامادەکاری بۆ هەڵدانەوەی یەکێک لە گەورەترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکرێت بە ناونیشانی چاڵی خەسفە و پێشبینی دەکرێت ئێسک و پروسکی هەزاران هاوڵاتی تێدابێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پرۆژەی هەڵدانەوەی یەکێک لە گەورەترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق بەناوی “خەسفە” پەسەندکرا، کە دەکەوێتە یەکێک لە بیابانەکانی پارێزگای نەینەواوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، چاڵی خەسفە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 بووەتە شوێنی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی تاوانەکانی تیرۆرستانی د.ا.ع.ش و چاڵەکەیان وەک شوێنی فڕێدانی هەزاران تەرمی هاوڵاتی بەکارهێناوە.

هاوکات، چاڵی خەسفە قوڵییەکەی دەگاتە نزیکەی 150 مەتر و رووبەرەکەشی 110 مەتر دەبێت، هەروەها پێشبینیش دەکرێت ئێسک و پروسکی هەزاران هاوڵاتی عێراقی تێدابێت.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، بەرپرسانی عێراق بڕیاریانداوە لە ماوەکانی داهاتوودا هەنگاوەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی چاڵی خەسفە جێبەجێبکرێت، وەک هەوڵێک بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share