شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی شەوی هەینی، شەپۆلێکی بارابارین دەستپێدەکات و رێژەیەکی ‘زۆرباش’ دەبارێت.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، قۆناغی دووەمی شەپۆلی دەریای سوور زۆرباش بووە، بەزۆریش بۆ گەرمیان و بەشێوەیەکی ناوەند بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
دەشڵێت، لە شەوی هەینی لەسەر شەممە و رۆژی شەممە، ئەگەری بارانی زۆرباش هەیە، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەش، چانسی چڕبوونەوەی هەوری ناوخۆیی زۆرباشە.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی پێشبینیش دەکات، تاوەکو دووشەممە، ناوبەناو باران و هەورەبروسکه بەردەوامبێت.