پاداشتی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین دابەشدەکرێت

دەستەی خانەنشینی عێراق دابەشکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ هەشت هەزار خانەنشینی نوێ راگەیاند.

حسام عەبدولستار سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەکانی دەستەکەیان بۆ ئاسانکاریکردن بۆ ئەو کەسانەی لەم نزیکانە خانەنشین بوون، بڕیاردراوە دوای 48 کاتژمێر لە دابەشکردنی یەکەم مووچەی خانەنشینی، پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بەسەردا دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار هەشت هەزار و 113 خانەنشین، پاداشتی کۆتایی خزمەت وەردەگرن.

داوایشیکرد، خانەنشینان لەرێگای کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share