لە راپەرین ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت

لە ئیدارەی راپەڕین ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی دوو هەزار و 500 زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت.

رێباز پیرۆت، بەڕێوەبەریی گشتیی شارەوانییەکانی راپەرین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 24 هەزار فەرمانبەر فۆڕمی وەرگرتن زەوییان پڕکردبووەوە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەر ناویان گەڕاوەتەوە.

وتیشی، “دوو هەزار و 500 زەویمان لە سێ شارەوانییدا ئامادەیە بۆ فەرمانبەران و وردە وردە پڕۆسەی دابەشکردنەکە بەرەوپێشدەچێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم وردبینییەکانمان بۆ ناوی فەرمانبەران تەواوکردووە و لە هەفتەی داهاتوودا ناوەکان دەنێردرێنە شارەوانییەکان، تا بەپێی خاڵبەندی زەویی پێویستیان بۆ دابینبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، شێوازی وەرگرتنی زەوییەکان بەپێی ناونیشانی کارتی زانیاریی فەرمانبەران دەبێت نەوەک شوێنی نیشتەجێبوونییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، “دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت…
زیاتر ببینە

بۆكان جاف بە “زۆر گرنگ” ناویدەبات
گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

دوای زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی بۆ وەرگێران، بڕیارە گووگڵ بەمنزیكانە پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كورد زیادبكات، بۆكان جاف…
Total
0
Share