براوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار راگەیەندرا

رێورەسمی 97 ەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵیود بەڕێوەچوو و باشترینەکانی ئەمساڵ لەبواری سینەما دەستنیشانکران.

شەوی یەکشەممە لە رێورەسمێکدا کە لە هۆڵیود بەڕێوەچوو، 97ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکرا، کە تێیدا فیلمی ئانۆرا خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.

لە رێورەسمەکەدا فیلمەکە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆی راستەقینە و باشترین ئەکتەری کچی پێبەخشرا.

هاوکات، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە ئەدریان برودی لە فیلمی زە پرۆتالیست بەخشرا.

فیلمی فلو خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی پێبەخشرا و کورتە فیلمی In the Shadow of the Cypress خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا.

لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا فیلمی بەرازیلی (Iam stell here)خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی و فیلمی(no other land)خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەییان وەرگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
Total
0
Share