سعودیە.. سبەینێ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، سبەینێ شەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هاوشێوەی تەواوی وڵاتە ئیسلامییەکان عەرەبستانی سعودیە چاودێریی بینینی مانگی کرد.

 

دادگای باڵای وڵاتەکە بڵاویکردەوە، بە پێی بینینی مانگ و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکان سبەینێ شەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە.

پێشتر میدیاکانی وڵاتەکە بڵاویانکردبووەوە، بەهۆی ئەوەی هەور بەشێک لە ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە بینینی مانگ ئەستەم بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: گەرووی هورمزمان داخست

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا داخستنی گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت. قەرارگەی خاتەمولئەنبیا ئاشکرایکرد، بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، هەروەها پێشێلکارییەکانی…
Total
0
Share