وەزارەتى کارەبا: دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى سەرکەوتوو بووە

وەزارەتى کارەبا پرۆژەى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بە سەرکەوتوو ناودەبات و هەڕەشە لەبارەى بڵاوکردنەوەى زانیاریى هەڵە دەکات.

وەزارەتى کارەباى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانییەوە لەبارەی دۆخی کارەبا بڵاودەکرێنەوە.

دەشڵێت، لە ماوەکانی رابردوو دەستی بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە و لەو شوێنانەی لە پلانەکەیدایە، سەرکەوتوو بووە.

وەزارەتى کارەبا دووپاتیشیدەکاتەوە، تەنها لە رێگەی وتەبێژ و پەیجە فەرمییەکەیەوە زانیاری و داتای پێویست لەبارەی کار و چالاکی و رەوشی کارەبا بڵاودەکاتەوە. بۆیە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی و پێدانی زانیاریی هەڵە لە بارەی دۆخی کارەبا، رێوشوێنی یاسایی دەرهەق ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت. کاروان گەزنەیی، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏ چەند…
Total
0
Share