پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری رووداوەکەی ئەمڕۆ خۆی رادەستی هێزەکانمان کرد

دوای کوژرانی ژنێک لە هەولێر، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەست کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکراینەوە، راستەوخۆ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەی کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە قەزای بنەسەڵاوە روویداوە و تۆمەتباری رووداوەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵێنەوە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم: بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لە کەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لەکەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن”. وەزارەتی کارەبای…
Total
0
Share