سبەینێ لیژنەی باڵای بینینی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ هەینی کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە شاری هەولێر کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی لاوەکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەیە، پەیوەندییان بە لیژنە سەرەکییەکەی هەولێر هەیە و بەیەکەوە بڕیار لە دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەدەن.
ئاشکراشیکرد، لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەماهەنگیمان هەیە، بەڵام وەک بڕیاردان بڕیار لای خۆمانە.
باسیلەوەشکرد، ئەگەر مانگ بینرا رۆژی شەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان، ئەگەر مانگ نەبینرێت، رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.