نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە گفتوگۆی جددیدان

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە گفتوگۆی جددیدان”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “حکومەتی نوێی هەرێم بەبێ یەکێتی و پارتی پێکناهێندرێت”.

وتیشی، “ئەو دوو لایەنە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆی جددیدان”.
لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “راگرتی نەوت زیانێکی زۆری لە عێراق دا، ئێستا تورکیاش ئامادەیە و چاوەڕێدەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان و دەرەوە بکرێت”.
لە لێدوانێکی پێشووتریدا، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی سواڵكردن دەستپێدەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری لایەنە پەیوەندییدارەكان هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەستپێدەكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share