نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێردرێت.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچە و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغداد بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا وادەیەکی رەسمیی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دیارینەکراوە و چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی رابردووش بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
Total
0
Share