لەبارەی مووچەی مانگی دوو زانیارییەك بە خانەنشینان دەدرێت

وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو 100 هەزار دینارەی لە مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی یەك بڕدرا تائێستا بڕیارنەدراوە بۆ مووچەی مانگی دوو خەرجبكرێت و دەشڵێت، “خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی خانەنشینانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراقە”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مووچەی مانگی یەك بەشێك لە خانەنشینان 100 هەزار دینار لە مووچەكەیان بڕدراوە و بۆ مووچەی مانگی دوو هیچ بڕیارێك نییە خەرجبكرێت و چاوەڕواندەكرێت خانەنشینان هاوشێوەی مانگی یەك مووچەی مانگی دوویان بۆ خەرجبكرێت.

وتیشی، ” خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی خانەنشینانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێویستە ئیلهام لە…
زیاتر ببینە

پێچەوانەی پڕوپاگەندەی پشتگیریی توركیا بۆ هەنگاوەكانی 8ی تەمموز
لە كارگەیەكی توركیا كاڵای هەڵمەتی هەڵبژاردنی “هاوپەیمانی كوردستان” سوتێنرا

شارەوانیی ترابزۆن داوێتی بەسەر كۆمپانیایەكی ڕیكلامدا، كە تیایدا كاسكێتی ڕیكلامی هەڵبژاردن بۆ “هاوپەیمانی كوردستان”ی یەكێتی و گۆڕان دروستدەكرا،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: ئۆتۆمبێلەکانتان مەبەنە ئەو شوێنانەی بەهۆی بەفرەوە گیراون

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی ساردبوونی کەشوهەوا لەم رۆژانەی دوایدا،…
Total
0
Share