هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، پێکدادانی دووئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی کەلار کفری بەرامبەر قەزای رزگاری سێ برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما لە قەزای کفرییەوە بەئاراستەی کەلار هاتووە بەرامبەر قەزای رزگاری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و رۆیشتووەتە ئاراستەی کەلار بۆ کفری پاشان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا دووتەنی پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێری نیسان ئاڵتیما لەدایکبووی ساڵی 2006 برینداربوو لەگەڵ لێخوڕی کیا دووتەنی لەدایکبووی ساڵی 2010 و سەرنشینێکی لەدایکبووی ساڵی 2004.

دەشڵێت، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لەقەزای کەلار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share