لە ناحیەى تەکیە دوو هاوڵاتى بر تۆمەتی بڕینی داری تەڕ دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگە و پاراستنى دارستانەکان مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى تەکیەى سەر بە بەشى چەمچەماڵ توانیان لە ناحیەى تەکیە دوو هاوڵاتى دەستگیربکەن.
دەشڵێت، “دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا گیرا کە ژمارەیەك داری تەڕى بڕدراوى بارکردبوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەرکرا”.
