ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆدا زیاتر لە 100 کەس بوونەتە قوربانی

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکانی بەغداد زیاترن لە 100 کەس.

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوانەی لە تەقینەوەکەی باب الشرقی بەغداد کوژراون 28 کەسن و 73 برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، “یەکەم تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەیەکی قەرەباڵغدا بووە، خۆکوژەکە داوای هاوکاری کردووە تاوەکو خەڵک لێی کۆبووەتەوە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە، بەڵام تەقینەوەی دووەم دوای ئەوەبووە کە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە خۆکوژەکە خۆی تەقاندووەتەوە”.

لەوبارەیەوە بەرپرسانی عێراقی و جیهانی و لەناویشیاندا هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کردەوەکەیان کرد و تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان ڕانەگەیاندووە.

لە دواین ئاماردا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکان بەرزبووەتەوە بۆ 32 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 110 کەس.

بابەتی پێشتر

كاردانەوەكانی پاش دوو تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەغداد

بابەتی دواتر

جانتای ئەتۆم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share