بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستیپێكرد

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئەمشەوەوە بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و كاریگەریی شەپۆلەكە تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، “ئێستا لە تەواوی ناوچەكانی سنووری بادینان، هەولێر، كۆیە، راپەرین و بەشێكی سنووری پارێزگای كەركوك فراوانترین بەشی شەپۆلە كە گەیشتووە بەفر و باران لە ناوچە جیاوازەكان دەبارێت لەكاتەكانی داهاتوودا دەگاتە تەواوی سنووری سلێمانی و شارەزوور و هەڵەبجە و گەرمیان و ئەمشەو لە تەواوی ناوچە ئەگەری بارانی باش هەیە تا بەرزایی 1000 مەتریش لەئاست ڕووی دەریاوە بەفر دەبارێت.

باسی لەوەش كردووە، ئەگەری هەورەبروسكە هەیە لە بەشێك ناوچە تایبەت ناوچەكانی خۆرئاوا و گەرمەسێریەكان لەگەڵ تەرزەش لە هەندێك ناوچە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كاریگەریی شەپۆلی بەفر و بارانی ناو بەناو تاوەكو ناوەڕاستی هەفتە دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای مسۆگەركردنی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد گەڕایەوە سلێمانی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی مەكتەبی…
Total
0
Share