دوو شاندی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوودا دەچنە بە‌غداد

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتوودا دوو شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد یەکێک لە شاندەکان سیاسی و یەکێکیان حکومی دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ڕۆژی شەممەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد و هەروەها شاندێکی سیاسی باڵاش بەهەمان شێوە سەردانی بەغداد دەکات”.

وەزیری پلاندانان سەبارەت بە شاندە سیاسییەکە وتی، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەبێت وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و هەر لایەنێکی دیکەش ئەگەر بیانەوێت لە شاندەکەدا هەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هیوادارین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەسەر ڕادەستکردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەروەها %50ی داهاتی ناوخۆش لەبەرامبەردا ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە.

ڕاشیگەیاندووە حکومەتی هەرێم بەباشی دەزانێت کە تێچووی هەناردەکردنی نەوت زۆرە بۆیە پێداچوونەوە بە تێچووی هەناردەی نەوتدا دەکات.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. كەسێك تۆمەتی دزی لەسەربوو و بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لەبەر سێ هۆکار، ئۆدیگارد داوای دەستبەرداربوونی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share