شەقامێکی سلێمانی بەربەستکرا

لە ئەمڕۆوە شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو بە هەردوو ئاڕاستە بەربەستکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار لە ئەمڕۆ دووشەممەوە هەردوو سایدەکە بەربەستکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەربەستکردنەکە لە فولکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی بۆ تونێلی پێشڕەو و بە ئاڕاستەی رۆیشتن و هاتن دەبێت.

داوایشیکرد، تا تەواوکردنی پرۆژەکە و کردنەوەی شەقامەکە شەقامی دەباشان وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات محەمەد: پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی،…
Total
0
Share