کەشناسیی هەرێم: سبەی بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینی دەکات، سبەی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کەشی ئەمڕۆ یەکشەممەوە بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچەهەور دەبێت، لە درەنگانى شەو، کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى لاوازى دەریاى سوور روو لە ناوچەکەمان دەکات .

لەبارەی پلەکانی گەرماوە دەڵێت، کەمێک بەرزدەبێتەوە یان نزیکدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینییەکانی لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە خستووەتەڕوو و باسلەوەدەکات، لە ئەنجامى بەردەوامیى کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆى لاوازى دەریاى سوور لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینیى بارانبارین لەگەڵ بەفربارین دەکرێت .

دەشڵێت، کاریگەریى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێرە .

بڕى بارانى پێشبینیکراو:
لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (1-3) ملم دەبێت
لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى (4-8) ملم دەبێت
لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە (2-3) ملم دەبێت

بڕى بەفرى پێشبینیکراو:
لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى (5-7) سم دەبێت.
لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (3-5) سم دەبێت .

هاوکات لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەی دووشەممەوە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، لە پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و کەرکوک، هەروەها ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، بە نزیکەى (8-10) پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار…
Total
0
Share