پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ برینداری لێ دەکەوێتەوە

لە قەزای کەلار دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و مسیۆبوشیی لانسەر لە شەقامی شەهید کەمال بێویانی شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی لانسەرەکە بریندابوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی رێگای سەرەکیی گەڕەکی ئاوارەکان رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر پێچکردنەوەی ئەنجامداوە بەهۆیەوە رووداوەکە روویداوە.

باس لەوەشدەکات، “سەرجەم بریندارەکان رەوانەی  بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر رەوانەی سلێمانی کرا و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

May be an image of 3 people and car

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە، دەریدەخات بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی پارتی لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیس بووك،…
Total
0
Share