سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەدرێتە بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیار بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دەداتە بەغداد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی وەفدێكمان بە سەردانێک گەیشتە بەغداد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان، دوو پێشنیارمان داوەتە بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی و دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری.

وتیشی، دوو پێشنیارەکە بریتین لەوەی کە یان عێراق %14ـی نەوتی خاوی دابینکراو بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی بداتە هەرێمی کوردستان، یان %14ـی بەنزین و سووتەمەنییەکانی دیکە بداتە هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان 50 بەرمیل نەوتەکە ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسـ.ـرور بارزانـ.ـی گرێبەستێکی کڕینی دەرمانی شێرپەنجـ.ـەی داوە بە کۆمپانیای کوڕەکەی

بەپێی زانیارییەکان، مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی بەنیازە لە رێگەی کۆمپانیایەکی کوڕەکەیەوە دەرمانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان قۆرخبکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share