قوباد تاڵەبانی: دەرگای دانوستانمان دانەخستووە، بەڵام پێداگرین لەسەر ڕاستکردنەوەی حکومڕانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیاسەتی یەکێتی بۆ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ڕوون و شەفافە، پێمانوایە چی لە بەغدا و چی لە هەولێر، هەر لایەنێک بەشداربێت لە حکومەتدا دەبێت هاوبەشی ڕاستەقینە بێت لە حکومڕانیدا.

ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ تیمی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمدا سیاسەتیی یەکێتیم بۆ داهاتووی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدام ڕوونکردەوە، وەک هێزێکی کاریگەر لە بەغداد لەلایەکەوە کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد و لەلایەکی دیکەشەوە لە ڕێگەی داڕشتنەوەی سیاسەتەوە دەمانەوێت بەشدارییەکی کاریگەرمان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونمکردەوە دەرگای دانوستان و گفتوگۆمان دانەخستووە، بەڵام پێداگرین لەسەر هاوبەشیی ڕاستەقینە و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و ڕاستکردنەوەی حکومڕانی.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، ئەم داواکارییانەش تەنها بۆ یەکێتی نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و هەموو لایەنەکانە بە خودی پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە، چونکە تەنها بە هاوبەشی ڕااستەقینە و بە بەهێزکردنی دامەزراوەکان دەتوانین ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی نەهێڵین و هەر کەسێک لە هەر پۆست و پێگەیەکدابێت هەم دەسەڵاتی پێویستی لە هەموو کوردستاندا دەبێت و هەم بەرامبەر بە هەموو خەڵکی کوردستان بەرپرسیار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هەموومان دەگریاین”.. كۆچبەرێكی كورد چیرۆكی هەڵوەشانەوەی گواستنەوەیان بۆ ڕواندا دەگێڕێتەوە

هەفتەیەك لەمەوپێش هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتەی بڕیاربوو كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا بگوازێتەوە پرسی گەرمی جیهان بوو، یەكێك لەو…
Total
0
Share