وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان راگەیەندرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان راگەیاند و ئاشکرایکرد، پێنج بەرهەمی نوێ لەخۆدەگرێت.

هاشم موسەوی بەڕێوەبەری بازرگانیی بەرهەمە خۆراکییەکان رایگەیاند، لە 10 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی دەکرێت کە جگە لە بەرهەمە سەرەکییەکان پێنج جۆر بەرهەمی پاقلەمەنی وەک(ماش، فاسۆلیا، دوو جۆر نۆک، نیسک) لەخۆی دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خێزانێک دەتوانێت لە کۆی ئەو پێنج بەرهەمە زیادەیە، چوار بەرهەمیان وەربگرێت، بە شێوەیەک هەر خێزانێکی چوار کەسی دەتوانێت بڕی یەک کیلۆگرام لە هەر جۆرێکیان وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share