سەنتەری میترۆ: شەپۆلێكی تری توندوتیژیی كاری رۆژنامەنووسانی قورسكرد

سەنتەری میترۆ بە توندیی ئیدانەی هەڵكووتانە سەر نووسینگەی كەناڵی كەی ئێن ئێن و دەستگیكردنی تیمی رۆژنامەوانیی پۆلەتیك پرێس دەكات و رایدەگەیەنێت ئەمرۆ دەیان پێشێلكاریی جۆراجۆر روویانداوە لەوەنەش رێگانەدان بە گەڕانەی تیمەكانی میدیایی شاری هەولێر كە بۆ رووماڵ هاتبوونە دێگەڵە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دامەزراوەی میدیایی گۆڕان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە باسلەوەدەكەن كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی نەناسراو بەناوی ئاسایشی هەولێر و بە جلوبەرگی مەدەنی و بە ئۆتۆمبێلی بێژمارە، هەڵیانكووتاوەتە سەر نووسینگەی كەناڵی KNN لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و دوای ئەوەی دەستیان گرتووە بەسەر كامێرا و مۆبایلی كارمەندەكانمان و سویچ و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیان لێوەرگرتوون و بەشێك لە وێنە و ڤیدیۆی تۆماركراوی ناو مۆبایلەكانیان سڕیووەتەوە، دواتر هێزە نەناسراوەكە نووسینگەكەیان بەجێهێشتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئێوارەی ئەمڕۆ د. سەربەست حسێن، سەرنووسەری دەزگای میدیای پۆلەتیك پرێس بە سەنتەری میترۆی راگەیاند تیمێكیان (تەمەن رەواندوزی و نەبی مەلیك فەیسەڵ) كە لەكاتی پەخشی راستەوخۆبوون لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە پەلاماردراون و دەستبەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمەكەیاندا گیراوە ووتی” بەپێی بەدواداچوونمان تیمەكە لە ئاسایشی گوندی كۆری دەستبەسەرن و پەیوەندیمان لەگەڵیاندا پچڕاوە”.

هەروەها نەبەز رەشاد پەیامنێری بوار بە میترۆی ووت”چەندین تیمی میدیای كە لە هەولێرەوە هاتبووینە دێگەڵە بۆ رووماڵكردن ناهێڵن بچینەوە هەولێر”.

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت ئەم شەپۆلە لە توندوتیژییەی ئەمڕۆ كاری رۆژنامەنوسانی قورسكرد، بە توندیی ئیدانەی دەكەین و لەگەڵ هیچ یاسایەكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی كە ئازادی رۆژنامەنووسی دەپارێزێت ناگونجێت.

سەنتەری میترۆ داوادەكات هێزە ئەمنییەكانی بازگەی دێگەڵە رێگا خۆشبكەن تا تیمەكانی رۆژنامەنووسانی هەولێر، بگەڕێنەوە ناو خێزانەكانیان.

پێشتر تۆڕی هاوپەیمانی 19 بە وردی تیشكی خستە سەر توندوتیژیی بەرامبەر بە مامۆستایانی ناڕازی و رۆژنامەنوسان كە رووماڵی ئەم چالاكییەن كردووە و لە لاپەڕەی سەنتەری میترۆو تۆڕی 19 بە زمانی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی تەئكیدیان لەسەر رۆڵی گەورە و كاریگەریی یەكێتی كردەوە

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share