یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ئەمریكا دەستی هاوكاری بۆ بایدن درێژكرد

كۆمپانیای ئەمازۆن ئامادەیی پیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی بایدن لە ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، بەتایبەت بۆ هێنانەدی ئامانجی 100 ملیۆن ڤاكسین لە 100 ڕۆژی یەكەمی كاركردنی بایدن-دا.

دیڤ كلارك، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كاروباری بەكاربردنی جیهانی لە ئەمازۆن، لە نامەیەكدا بۆ جۆ بایدن ڕایگەیاندووە، “ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی بتوانیت سوود لە كار و زانیاری و ئەزمون و تواناكانمان ببینیت لە پرۆسەی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا”.

ئەو بەرپرسەی ئەمازۆن كە یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ئەمریكایە ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیاكەیان لە ئاستی جیهاندا ڕێككەوتنی لەگەڵ پێشكەشكاری خزمەتگوزایی تەندروستی كردووە بۆ سەرپەرشتیكردنی ڤاكسینەكان لە دامەزراوەكانی كۆمپانیاكە.

پیشاندانی ئامادەیی بۆ ئەو هاوكارییە لەكاتێكدایە، جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ئەمریكا ئامانجێكی دیاریكردووە، كە لەماوەی  100 ڕۆژی یەكەمی كاركردنیدا 100 ملیۆن ئەمریكی بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی یەدەگی ئەمریکاوە دابەزی

بابەتی دواتر

باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share