وردەکاریی داخستنی کەمپی ئاوارەکانی عەربەت

کەمپی ئاوارەکانی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا هیچ ئاوارەیەکی تێدا نەماوە و دادەخرێت.

پەیوەست بەو بابەتە، عامر عادل، بەڕێوەبەری کەمپی ئاشتی لە عەربەت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا هیچ خێزانێک لە کەمپی عەربەت نەماوە و سەرجەمیان یان گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان یان گوازراونەتەوە کەمپی ئاشتی، پرۆسەی داخستنەکەشی سبەینێ بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆتا جار 202 خێزان گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ئاشتی و 25 خێزانیش گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین و ناوچەکانی خۆیان.

بە وتەی عامرعادل، ئەمڕۆ کە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، نزیکەی 500 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە لە کەمپی عەربەت تۆمارکرابوون هەر بۆیە ئەمڕۆ بۆ دەنگدان چوونەتەوە کەمپەکە، سێ هەزار و 35 کەسیش لە کەمپی ئاشتی مافی دەنگدانیان هەیە.

كەمپی عەربەت دەكەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی ناحیەی عەربەت سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە مانگی ئابی ساڵی  2013 دروستکراوە، پاشان لە نیسانی ساڵی 2014 کرا بە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت، رووبەرەکەی 51.3 دۆنم زەوییە.

لەبارەی کەمپی ئاشتییەوە بەڕێوەبەری کەمپەکە وتی، کەمپەکە لە ساڵی 2014 دروستبووە، لە ئێستادا هەزار و 883 خێزانی تێدا نیشتەجێن کە دەکاتە نۆ هەزار و 175  کەس، زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاوارەی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و موسڵن.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی هەرێم ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

میری كوەیت كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share