کەشناسیى هەرێم: نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەمڕۆ ئەگەرى نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانیى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان، هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی.

دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت و، پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى رۆژهەڵاتی هەرێم بەفر ببارێت.

هەروەک پلەى گەرمى بە (2-3) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەربارەى کەشوهەواى سبەینێش، بەپێى پێشبینییەکان بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە لە تۆماکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێن چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەیەكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو رێكبكەون

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share