بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستیی یەكێك لە مانگرتووان تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێَك پێش ئێستا دڵشاد بابان، كە یەكێكە لە مامۆستایانی مانگرتوو دۆخی تەندروستیی تێكچوو و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
وتیشی، ” لە نەخۆشخانە پشكنینی بۆ دەكرێت و پزیشكی پسپۆر بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو مانگرتووەوە دەدات”.