کەشناسێک: شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکبوونی بای باشووری ڕۆژئاوا و زیادبوونی بەرچاوی خێرایی با لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سبەی یەکشەممە، 3ـی ئایار، شەپۆلێکی خۆڵبارانی مامناوەند بۆ چڕ ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینیدەکرێت کاریگەریی ئەو شەپۆلە خۆڵباریبە بگاتە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارێزگاکانی هەولێر، کەرکوک، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان. ڕۆژی دووشەممە ئەگەری دروستبوونی تەپوتۆزی ناوخۆیی لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی، ڕاپەڕین، سۆران و دهۆک هەیە.

هاوکات ئەو کەشناسە کوردە هۆشداریدا لەکاتی دەرکەوتنی کاریگەریی شەپۆلەکە مەودای بینین کەمدەبێتەوە، پێویسته شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، ئەوکەسانەش نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە دەمامک بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە…
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: باڵێکی پارتی قەیران بۆ لەباربردنی دەستپێشخەرییەکان دروستدەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، باڵێکی کەمینەی پارتی هەمیشە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی و دەستپێشخەرییەکان دەدات. فه‌هیمه‌ سابر حه‌مه‌د، ئه‌ندامی…
Total
0
Share