ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هاتەدەنگ

دادگای باڵای فیدراڵی

ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، ناکرێت دادگای باڵای فیدراڵی کارکردن بە یاسایەک رابگرێت کە لە رۆژنامەی رەسمی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و هەمواری یاسای باری کەسی لە ئەنجومەنی نوێنەران تەنها دەنگیان لەسەر دراوە و لە رۆژنامەی رەسمی بڵاونەکراوەتەوە تا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بە گرنگ هەژمارناکرێت، چونکە لەبارەی یاسایەکەوە بڕیاریداوە کە هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە عەبدولواحید: داوامکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share