وەزارەتی دارایی: سبەی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم (یەک) دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەمویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوارشەممە 5ی شوباتی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەشڵێت، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە چەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share