قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا سوپاسی بەڕێوەبەر، كارمەند و خۆبەخشانی نەخۆشخانە هیوا دەكەم

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا پەیامێكی ئاڕاستەی كارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا كرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەرۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا سوپاسی بەڕێوەبەر، كارمەندان و خۆبەخشە ماندوونەناسەكانی نەخۆشخانی هیوا دەكات كە ئازایانە خزمەت دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ” رۆژ بە رۆژ نەخۆشخانەكەتان گەورەتر دەبێت و هەمیشە هاوكارتانبووین و وەك هەمیشە بەردەوامدەبن لە هاوكاریكردنتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت یەكێتی لەپشت رووداوی ئاگركەوتنەوەكانەوە بێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت یەكێتی لەپشت رووداوی ئاگركەوتنەوەی بازاڕەكانەوە بێت و دەشڵێت، “ئێستا پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share