بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر ئیندۆنیزیای هەژاند.

ئاژانسی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ئیندۆنیزیا، بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەی دۆیی لە پارێزگای مالوکوی باکووری ئیندۆنیزیا هەژاندووە.

بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 04:45 خولەک بەکاتی رۆژئاوای ئیندۆنیزیا روویداوە.

بەپێی وتەی زانایانی بومەلەرزەزانیی وڵاتەکە، “بومەلەرزەکە لە قووڵایی 105 کیلۆمەتر لە ژێر رووی زەوی لە دەریادا بووە و ئەگەری روودانی تسۆنامی نییە”.

تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانی و ماددیەکانی بومەلەرزەکە نەخراوەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share