ئەحمەد شەرع: هەسەدە لەگەڵ ئەوەدایە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەوەدان کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەڵام ناکۆکی لەسەر چەند خاڵێکی وردەکاریی ماون.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەوەدان کە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەڵام ناکۆکی لەسەر چەند خاڵێکی وردەکاریی ماون، جگە لەوەش ئەوان لەگەڵ یەکگرتوویی خاکی سوریادان.

باسیلەوەشکرد، پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ پلانی رووخانی رژێمەکەی ئەسەد هەبووە، هەرچەندە ئەوان خۆشیان زانیارییان لەبارەیەوە هەبوو، بەڵام نەیانتوانی بەرەنگاریی ببنەوە.

جەختیشیکردەوە، لە قۆناغی بونیادنانەوەی سوریاداین، ئەمەش پێویستی بە کاتە، پێش چوار ساڵی دیکە ناتوانین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەنجامبدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ هاوکاری تەواو لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایشدا

دوای ئەوەی ئەنقەرە رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دەربڕی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، “واشنتۆن…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
Total
0
Share